ED598901-4B8B-4021-8F75-793059F86A19_cx0_cy10_cw0_w1023_r1_s

جۆن مەكین: ئەمریكا ماوەی چەندین ساڵە لەم ناوچەیە شكستی هێناوە

 

سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەمریكا ئاشكرایدەكات، ئەگەر داوا لە ئەمریكا بكرێت لەنێوان كوردو حەشدی شەعبیدا یەكێكیان هەڵبژێرێت، ئەوا ئەو كورد هەڵدەبژێرێت.

جۆن مەكین سیناتۆری كۆمارییەكان لە وتارێكیدا بە ناونیشانی “من كورد هەڵدەبژێرم” كە لە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزدا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمریكا چەكی دایە هێزە عێراقییەكان بۆ شەڕی دژی داعش، نەك بۆ هێرشكردنە سەر كورد كە یەكێكە لە متمانەپێكراوترین هاوپەیمانەكانی.

وتیشی، با ڕوون بم، ئەگەر بەغدا نەتوانێت گرنتی ئاسایشی گەلی كوردستان بكات لە عێراق، ئەوا شایەنی ئازادی و خواستەكانی خۆیانن.

سیناتۆری ئەمریكییەكان راشیدەگەیەنێت، پێكدادانەكانی كەركوك دەرهاویشتەی كێشەیەكی قوڵترن كە ئەمریكا ماوەی چەندین ساڵە شكستی هێناوە لە چارەسەركردنیدا.

وتیشی، كاریگەری و دەسەڵاتی ئەمریكا لە ناوچەكە بەخێرایی لەناودەچێت، چونكە لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا ئەمریكا لە ناوچەكەدا كشاوەتەوە و ئەنجامەكەشی ئەوە بووە كە هێزەكانی نەیاری ئەمریكا جێگەی گرتووەتەوە.

رونیشیكردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەكان، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران لەنزیك كەركوك بووەو لەگەڵ حەشدی شەعبیدا ئامادەكاری كردووە بۆ هێرشكردنەسەر پێگەكانی كورد، كاتێكیش پێشڕەوی كراوە، هەندێك لە هێزە عێراقییەكان ئەو چەكانەیان بەكارهێناوە كە ئەمریكا پێی داون.

 

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *