657657657

كۆمسیۆن داوا دەكات پەرلەمان ڕۆژێك بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە پێی یاسا كۆمسیۆن پێویستی بە شەش مانگ دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی كوردستان.

شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، درێژكردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەشت مانگیتر و دواخستنی هەڵبژاردنەكان ماوەیەكی زۆر باشە بۆ خۆرێكخستنەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتێكی دیاریكراودا.

وتیشی، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە پێویستی بەوە هەیە كە پەرلەمانی كوردستان كۆمسیۆن رابسپێرێت بەو كارەو كاتەكەشیان بۆ دیاری بكرێت.

رونیشیكردەوە، كۆمسیۆن لە رووی هونەرییەوە توانای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەیە بەبێ ئەوەی هیچ كێشەیەكی هەبێت، بەڵام دەبێت پەرلەمان بە رەسمی رامانبسپێرێت بۆ ئەو كارە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یەك رۆژدا ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی دواتر

2062018613600_nawt672017

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان

بە ھۆی مەترسی لە بارەی خستنەڕووی نەوتی زیاترەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *