ssss

رێژەی نەوتی عێراق لە ساتەوەختی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان

نەوت بە یەكێك لە بەرهەمە پڕ داواكارییەكانی جیهان هەژمار دەكرێت و زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بۆ بەدەستهێنانی داهات و چودجەی وڵات پشت بە بەرهەمهێنانی نەوت دەبەستن، عێراقیش یەكێكە لە ووڵاتانە كە زۆرینەی دەستكەوتە داراییەكانی لە رێگای بەرهەم و دەرهێ،انی نەوتەوە وەدەست دەخات.

تۆڕی (RT) ئەوەی بڵاوكردەوە كە عێراق دووەم گەورە بەرهەمهێنەری رێكخراوی ئۆپێكە بەشێوەیەك 14% بەرهەمی رێكخراوكە پێك دەهێنێت.

سەبارەت بە دەستكەوتە داراییەكانی نەوتی عێراق ئەو تۆڕە ئاشكرایكرد، نەوتی عێراق 95%ی داهاتی ەو وڵاتە پێك دەهێنێت.

رونیشیدەكاتەوە، تەنها لە پارێزگای كەركوك 13 ملیار بەرمیل یەدەگی نەوت بوونی هەیە كە 12% یەدەگی نەوتی هەموو عێراقەو گەورەترین یەدەگیش دەكەوێتە پارێزگای بەسڕە بەشێوەیەك 15 كێڵگەی تێدایە و تا ئێستا تەنها لە 10 كێڵگەدا نەوت بەرهەم دەهێنرێت.

سەبارەت بە كێڵەگە نەوتییەكانی كەركوك ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك بە پێنجەم گەورە كێڵگەی جیهانی دادەنرێن كە 330 بیری تێدایە و نەوتی لێ بەرهەم دەردەهێنرێت.

ئاشكراشیدەكات، نەوتی هەرێم 85%ی ووزەی بەرهەمی هەرێمی كوردستان پێك دەهێنێت‌و یەدەگی نەوتی هەرێمی كوردستان لەنێوان 3-% بۆ 45% بەرمیلدایە.

سەبارەت بە نەوتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، (RT) ئاشكرایدەكات، نزیكەی 13 كێڵگەی نەوتی لەو ناوچانە بوونیان هەیە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *