ffff

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق داوای سڕینەوەی مادەی 140 دەكات

بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، پێویستە دەستوری عێراق هەموار بكرێتەوەو دواتر دەنگدانی بۆ بكرێت و لەو نێوەندەشدا مادەی 140 كۆتایی پێ بهێنرێت و لە دەستوور بسڕدرێتەوە.
نیازی مەعماری بڕیاریدەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەستووری عێراق زۆر بە پەلە نوسراوەتەوەو مینێكی زۆری نهێنی تێدایە و بووەتە هۆكاری دروستبوونی كێشەگەلێكی زۆر لە عێراق.
دەشڵێت، پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە هیچ كاریگەریییەك ئەرێنی دروست ناكات و ستەمێكی زۆری لە نەتەوە جیاوازەكانی عێراق كردووە بەتایبەت توركمانەكان و بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی كە دەكەونە ناوچە كێشە لەسەرەكانەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كورد جێبەجێكردنی مادەی 140 بە كۆتاییهێنان بە كێشەكانی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان دەزانێت و بۆ چەندین جاریش سەركردایەتی سیاسی كورد داوای جێبەجێكردنی ئەو مادەیەی كردووە، بەڵام بەهۆی چەندین كێشە لە ناوچەكەو كێشەی سیاسی نێوان هەرێم‌و ناوەند ئەو مادەیە پشت گوێ خراوەو زۆرجار بەرپرسانی عێراق بە مادەیەكی ئیكسپایەر ناوی دەهێنن.

 

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *