news

ڕۆژئاوای كوردستان سەردانیكردنی هاوڵاتیانی بۆ هەرێم ڕاگرت

كانتۆنی جەزیرەی ڕۆژئاوای كوردستان، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزیی لەنێوان حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگە، سەفەركردنی هاوڵاتیانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگرت، بریارەكەش لە 28ی ئۆكتۆبەرەوە تا كاتێكی نادیار دەچێتە بواری جێ بەجێكردنەوە .
كانتۆنی جەزیرەی ڕۆژئاوای كوردستان لە نوسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ئیستادا دۆخێكی نا ئارام لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە پێشەوە ئاڵۆزی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دروستبووە لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، هەموو سەردانێكی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا بۆ باشور لەڕێگەی دەروازەی فیشخابور ڕادەگیرێت .

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، بڕیارەكەش لە رۆژی 28-10-2017 ەوە تا كاتێكی نادیار دەچێتە بواری جێ بەجێ‌ كردنەوە .

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *