557b0467-4eab-4b24-b23b-a73ce9a42930

بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو گۆرانكاریەكانی ناوچەكە

شۆرش كەمال

پاش دەستلەكاركێشانەوەی مەسعود بارزانی و دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەسەر دامودەزگاكان بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەرچوو، گۆڕینی سەركردە زیاتر لە ئەمریكا دەچوو.

لەبەرامبەریشدا ناوهێنانی پشتیوانی لە سەرۆك وەزیرانی هەرێم و جێگرەكەی زیاتر لەویستی داخوازی بۆ سیاسەتی ئەمریكا دەبینرێ بو خزمەت بە ئەجێندای خۆی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئەمەش لەكاتێكدادێت دەسەڵاتی كوردیی گەڕاوەتەوە بۆ دەستەڵاتی پێش ساڵی 2003.

سنوور دانان بۆ پێشڕەویەكانیتری سوپای عێراق و بە تایبەتی حەشدی شەعبی ئەوەی دەبینرێت لەدوای روداوەكان ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە دەویەوێت هەردوولایەنی كورد و عێراق ڕازی بكات.

لە لایەكیتریش پاشەكشەكردن بە هەژموونی ئێران لە عێراق و هێشتنەوەی باڵا دەستی خۆی بە سەریدا گەمەیەكی نوێیە، بۆ ئەمەش جارێكیتر پێویستی بە كورد هەیە و نایەوێت لەوە لاوازتری بكات لە بەرامبەر عێراقدا.

بەدەستهێنان و رەزامەندی و هاوڕایی وڵاتانیتری وەك بەریتانیاو فەڕەنسا بۆ پڕۆژەكەی ئەمریكا لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوورییەكانی زۆرگرنگە، پێویستە رۆڵ‌و بەرژەوەندیەكانی ئیسرائیلیش لەناوچەكە لەیادنەكری كە بەردەوام ئەمریكا هاوپەیمانێكی بەهێزی ئیسرائیل بووە بۆگورانكاریەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست.

بنیامین ناتانیاهو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە روونكردنەوەیەكدا كە نووسینگەی تایبەتی بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ: سیاسەتێكی روونمان دیاری كردووە ‌ لە میانیدا هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی لەگەڵ دراوسێیەكانماندا دەدەین، بەڵام بە هێرشی ئاسمانی، دەریایی، وشكانی یان ژێر زەوی بۆ سەروەریی، قبووڵ ناكەیەن و‌ هێرش دەكەینە سەر ئەوانەی كە هەوڵدەدەن هێرش بكەنەسەر ئێمە یان جیگەی مەترسیبن بۆمان.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ: ئەوانەی دەیانەوێ زیان بە ئیسرائیلبگەیەنن یان بەو شێوەیە بیر دەكەنەوە، پیشنیاز دەكەم‌ هێزی دەوڵەتی ئیسرائیل و سوپای بەرگری ئیسرائیل تاقی نەكەنەوە.
ئەمریكاش لە گۆرانكاریەكانی ئەمدواییانە بەوردی دەروانێت و چاودیری بارودۆخەكە دەكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەفكار نیوزی ئێرانی، ریكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە دانیشتنی ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێس ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی دەبێت لە میانەی شەڕ و پێكدادانەكانی عێراق وەكو هێزی سەربازی بچێتەدەرەوە و هێزە ئێرانییەكانیش لە عێراق نەمێنن.

هەردوو وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ئەمریكا جەختیان لەوەشكردەوە، هێزەكانی حەشدی شەعبی لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی سەرۆكوەزیرانی عێراقدان و لەمەودوا دەبێت وەكو هێزی سەربازی لە عێراق هیچ ڕۆڵێكیان نەمێنێت، ئەمەش نیشانەی نیگەرانی ئەمریكایە بۆ ئەو هێزانە چوونكە هەرلەسەرەتای دروستبونیانەوە ئەمریكا بەهەستیاریەوە لەو هێزانە دەروانێت.

سەركردەی هێزەكانی پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی رۆژی سێشەممە 31-10-2017 ، رایگەیاند، وڵاتەكەی پێویستی بەوە نیە موشەكەكانی پێش بخات، توانایان هەیە هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج..ئەمەش لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، رایگەیاند، سزای نوێ بۆ بەرنامەكەی ئێران دادەنێین، جەنەراڵ محەمەد عەلی جەعفەری، رایگەیاند: سزاكان كاریگەریان نابێت لەسەر توانای مووشەكەكانمان. .دەڵێت، ماوەی مووشەكەكانمان دەگاتە هەزار كیلۆمەتر زۆرینەی هێزە ئەمەریكیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمەریكا، لەو ناوچەیە لەو ماوەیەدانرئەمەریكیەكان هەوڵ دەدەن سزا بسەپێنن بەسەر گاردی شۆڕشدا بەلام ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەنی مووشەكی بەهێز و كاریگەرە هەندێك لە مووشەكەكانی دەگاتە ئیسرائیل ودەتوانێ بە وردی ئامانجەكانی بپێكێت.

ئەم لێدوانە توندانە لەكاتێكدایە جەنگی دژی داعش لە عێراق بەرەو كۆتا دەروات و ئاڵۆزیەكانی هەرێمی كوردستان و بەغداد بووەتە هۆكاری دروستبوونی نەخشەیەكی جیاواز لە رابردوو بەتایبەت لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی هەرێمی كوردستان.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *