546456456546

ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا

فەرماندەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی پێویستی بەوە نییە مەودای موشەكە بالیستیكییەكانی زیاد بكات، چونكە ئێستا مەودای موشەكەكانی دەتوانن بگەنە هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا.

ئاژانسی تەنسیم بڵاویكردەوە، محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەاند، سزاكان هیچ سودێكیان نابێت جگە لەوەی ژمارەی موشەكەكانمان زیاد دەكات.

مانگی رابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا ڕەتیكردەوە، پابەندبوونی ئێران بە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەوە پەسەند بكات و بابەتەكەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا كرد تاكو ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن‌و دواجار بە كۆی دەنگ پشتیوانیان لە سەپاندنی سزای نوێ كرد بەسەر بەرنامە موشەكییەكەی ئێراندا.

جەعفەری ئەوەشی ئاشكرا كردووە، مەودای موشەكەكانمان دوو هەزار كیلۆمەترن و دەتوانین زیادی بكەین، بەڵام پێمان وایە ئەم مەودایە تەواوە بۆ ئێران، چونكە زۆربەی هێزەكانی ئەمەریكاو بەرژەوەندییەكانی دەكەونە ئەو مەودایەوە.

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *