76868678

ملیۆنێك واژوو بۆ لەكارخستنی ترامپ كۆدەكرێتەوە

لە پێگەی ملیاردێرێكی ئەمریكی تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك واژوو بۆ لەكارخستنی ترامپ كۆكراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی (هیل) بڵاویكردەوە، هەوڵەكان بۆ لەكارخستنی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بەردەوامە و زیاتر لە ملیۆنێك واژوو بۆ ئەو مەبەستە كۆكراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان كۆكردنەوەی واژوو دژی ترامپ لە وێبسایتی (تام استایر)ی ملیاردێری ئەمریكی دانراوەو لەماوەی 10 رۆژدا ئەو رێژەیەی تۆمار كردووە.

ئەم ملیاردێرە ئەمریكییە لایەنگری حزبی دیمكراتەكانەو لە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەر كەمپینێكی دژی ترامپ راگەیاندووە و لە كەناڵی یوتوبی خۆشییەوە پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوەو رایدەگەیەنێت، ترامپ هێرش دەكاتە سەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریكاو تۆمەتبارە.

استایر لە نامەیەكیدا كە بۆ پارێزگاری شارە جیاوازەكانی وڵاتەكەی ناردووە داوایان لێدەكات، دەبێت سەرۆكی ئەمریكا بۆچونی نوێی خۆی رابگەیەنێت، لای خۆشییەوە ترامپ لە تویتەری خۆی ئەو ملیاردێرە ئەمریكەیە بە وتەبێژی شێتەكان دەناسێنێت.

بەپێی یاساكانی ئەمریكا، بۆ لەكارخستنی دۆناڵد ترامپ لە سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، پێویستی بە كۆكردنەوەی دوو لەسەر سێ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەیە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *