162062017_abaditarannn

عەبادی: هەر حزبێك خاوەنی هێزی چەكدار بێت ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات

بەپێی راگەیەندراوێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەر حزبێك لە عێراق خاوەنی هێزی چەكدار بێت، ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئایندەی عێراق بكات لە ساڵی ئایندە.

لەوبارەیەوە محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە ئەم حزبە خاوەن هێزی چەكدارە،  راگەیاند، بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی و ئەو هێزانەی وەك ئەوان وان، دەركراوە، بەشێوەیەك ئەو هێزانەی چەكدارن بۆیان نییە بچنە نێو هەڵبژاردنەكانەوە، مەگەر دەست لەكاربكێشنەوەو لە هێزەكانیان دوور بكەونەوە، ئەوكات دەتوانن بچنە نێو هەڵبژاردنەكانەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەم بڕیارە هەموو هێزە عێراقییەكان دەگرێتەوەو بۆیان نییە خۆیان كاندید بكەن تاكو لەو دامەزراوە سەربازییە پاشەكشە نەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیارەكە لەسەر هەموو هێزە عێراقییەكان جێبەجێ دەكرێت.

 

خەڵك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *