657567567

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی : ئەنجامی ریفراندۆم هەڵناوەشێنرێتەوە

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایدەكات، ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵناوەشێتەوە، چونكە پڕۆسەیەكی دیموكراسی بووە و سێ ملیۆن دەنگدەری كورد بەشداری تێدا كردووە.

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (دەنگی ئەمریكا)ی راگەیاند، بەغدا مەرجی گفتوگۆی بەستووەتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەوە، بەڵام ئەوە ناكرێت، چونكە پڕۆسەیەكی دیموكراسی بووە و سێ ملیۆن دەنگدەری كوردی تێیدا بەشداری كردووە.

وتیشی، دوای ئەو مەرجە ئێمە هەوڵ دەدەین و نەرمی دەنوێنین، نواندنی نەرمیەكەش ئەوەیە گفتوگۆكان و چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستوور بێت.

رونیشیدەكاتەوە، چاوەڕێی ئەمریكاو فەڕەنساو بەریتانیا دەكەین فشارەكانیان دەستپێبكەن بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا لێكترازانی لایەنە ناوخۆییەكانی هەرێم‌و بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست هێرشی هێزە عێراقییەكان دوو مەترسی گەورەن لەسەر هەرێم.

میرانی راشیگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی بەشێوەیەك لە شێوەكان بە بێ ڕاگەیاندن خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن، بەڵام بەرامبەر بە عێراق‌و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان هەموو لایەنەكان دیدی هاوبەشمان هەیە.

وتیشی، لە 6ی ئەم مانگەوە سەرۆكی هەرێم نامێنێت و بارزانی وەك سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەمێنێتەوە.

بابەتی دواتر

90

دانوستانەكانی سعوودیە و رووسیا لەبارەی سیستەمی ئێس-٤٠٠

باڵیۆزی سعوودیە لە مۆسکۆ، رائید قریملی لە بارەی گرێبەستی کڕینی سستەمی بەرگری ئاسمانی جۆری ئێس-٤٠٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *