666666665

بەرپرسێكی ئەمریكی هۆكارەكانی بەرگرینەكردنی ئەمریكا لە ریفراندۆمی باشووری كوردستانی ئاشكرا كرد

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام كوردەكانی بە دۆستی خۆی زانیوەو لەم ساڵانەی كۆتایشدا كوردی وەك “هاوپەیمان” وەسف كردووە، بەتایبەت لە شەڕی دژی داعش و بەردەوام لە رووی سەربازی و راهێنانی سەربازییەوە هاوكاری كوردی كردووە.

لەم رووەوەوە كوردەكان هیوایان خواست ئەمریكا و بەتایبەت لە حكومەتی دۆناڵد ترامپدا بگەنە خواستە مێژوییەكانی خۆیان كە بریتییە لە سەربەخۆی كوردستان، بەڵام ئەوەی هاتە پێشەوە ئومێد و خواستی كوردەكانی خستەسەر ئاو و كوردەكانی كردە نێو تونێلێكی تاریكەوە.

لەوبارەوە بەرپرسێكی ئەمریكی بە (العربیە نیت)ی راگەیاند، حكومەتی ترامپ پەیامێكی روونی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، كە تیایدا تەئكیدی لەوە كردوەتەوە كە ساتەوەختی ئەنجامدانی ریفراندۆم گونجاو نییە، چونكە كارە لە پێشینەكانی ئەمریكا بابەتگەلێكیترن.

برێت مەكگۆرك نێردەی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی لە شەڕی دژی داعش كە لە حكومەتەكانی جۆرج بۆش و ئۆباماشدا چالاكێكی گەورە بووە لەو وڵاتە لە چەند گەشتێكیدا بۆ هەولێر چەندین جار پەیامی جیاوازی داوەتەوە بەرپرسانی هەولێرو چەندن جار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ و دیداری ئەنجام داوە‌و بە زمانێكی روون و ئاشكرا پێی راگەیاندووە، واشنتۆن بەرگری لە ریفراندۆمی باشووری كوردستان ناكات و دەبێت ئەم هەنگاوە بوەستێرنێت.

پێشتر سەرچاوەیەك ئەوەی راگەیاندبوو لەگەڵ ئەو هەموو هۆشدارییەی ئەمریكا دەیدایە بەرپرسانی هەرێم، بەڵام بارزانی لەو بەروارەی داینابوو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز نەبوویەوە.

هۆكارەكانی واشنتۆن
بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئەمریكی كە پێشتر لە ئەمریكا كاری كردووە بە (العربیە نیت)ی راگەیاند، یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكان كە ئەمریكا بەرگری لە ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان نەكرد، شەڕی دژی داعش بوو، چونكە حكومەتی ئەمریكا یەكەمین شتێك كە بەلایەوە گرنگ بێت شكستی داعشە لەو وڵاتە، بەتایبەت دوای سەركەوتنی هێزە هاوپەیمانەكان و هێزەكانی عێراق لە راوەدوونانی ئەو گروپە لە شارەكانی عێراق.

وتیشی، لە ئێستاشدا ئەم گروپە چالاكییەكانیان بەردەوامییان هەیە بەتایبەت لە سنوورەكانی نێوان عێراق و سوریا، بۆیە پێویستە سەرەتا ئەو گروپە لەناوببرێت، بۆیە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەبێتەهۆی شكستی هەوڵەكان بۆ لەناوبردنی داعش.

بەوتەی ئەم بەرپرسە باڵایە، هۆكاری دووەمی ئەمریكا ئەوەیە كە ریفراندۆم دەبێتە هۆكاری دوولەتبوونی هاوپەیمانییەكەی دژی شەڕی داعش، بەتایبەت توركیا كە بە توندی دژی ریفراندۆم وەستایەوەو بە دژایەتیكردنی وڵاتەكەی زانی، ئەمەش كاریگەری لەسەر هاوپەیمانی دژی داعش دروست دەكرد.

ئەو بەرپرسە باڵایەی كۆشكی سپی راشیدەگەیەنێت، هۆكاری سێهەمی بەرگرینەكردنی ئەمریكا لە ریفراندۆمی باشووری كوردستان ئەوەیە كە دادگای عێراق ئەنجامدانی ریفراندۆمی بە نایاسایی لەقەڵەم دا، بەم شێوەیە بەهۆی پشتگیریكردنی ئەمریكا بۆ حكومەتی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستانی تووشی شۆك كرد.

حكومەتی عێراق یەكپارچەیی خاكی وڵاتەكەی بە بابەتێكی چارەنوسساز دەزانێت و نایەوێت لەنێوان دوو هاوپەیمانی بەهێز كە پشتیوانی لە هەردووكیان دەكات دوولەت بوون دروست ببێت كە بریتین لە هێزەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە.

بەوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریكییە، واشنتۆن رۆیشتنی هێزەكانی پێشمەرگەی بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان بە بڕیارێكی ژیرانە نەزانیوە، هەروەها هاتنە ناوەوەی هێزە عێراقییەكان بۆ نێو كەركوك و ناوچەكانیتر بە شتێكی راست لە قەڵەم دەدات.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، حكومەتی ترامپ دەیەوێ جیاوازییەكانی نێوان ئەو دوو هاوپەیمانەی بە زووترین كات چارەسەر بكرێت و لەو رووەوە هەوڵ دەدات گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان هەردوولادا دەست پێبكات و ئاسانكارییان بۆ بكات، بەشێوەیەك پێویستە شكۆی كوردەكان لە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و حكومەتی عێراقی پارێزراو بێت و داواكارییەكانیشان دابین بكرێت، تاكو بتوانن رۆڵێكی كاریگەر لە نەخشەی سیاسی عێراقدا ببینن.

ریفراندۆمی باشووری كوردستان لە 25ی ئەیلول بۆ سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا و نزیكەی 93%ی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان دا، بەڵام بە زوویی رەنگدانەوەی نەرێنی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی عێراق داوای هەڵپەساردن و سڕكردنی ئەنجامەكانی ریفراندۆمی دەكرد، بەڵام بەرپرسانی هەرێم سوور بوون لەسەر ئەنجامەكانی ریفراندۆم و بەو هۆیەشەوە هێزەكانی عێراق لە 16ی مانگی رابردوو هێرشیان كردە سەر باشووری كوردستان و 51%ی خاكی باشووری كوردستانیان داگیر كردو دوای چەند رۆژێك لە ئاگر بەست لە ئێستادا هێزەكانی پیشمەرگە و هێزە عێراقییەكان وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن لە سەنگەرەكاندان و ئامادەی شەڕكردنن.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *