333

بەغدا هەوڵ دەدات بە موچە سلێمانی‌و هەولێر لەیەك داببڕێت
ئەم مانگە بەغدا موچەی ئەم فەرمانبەرانەی هەرێم دەنێرێت

 
ئاژانسێكی عێراقی ئاشكرایكرد، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی بریتیە لە 11.6 تریلیۆن دینار و ئاماژە بۆ ئەوەش دەات، بەغدا هەوڵ دەدات ئەم مانگە موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی بدات و لە هەولێری جیابكاتەوە.

ئاژانسی سۆمەرییەنیوز ئینفۆگرافیكێكی لەبارەی بەشە بودجە و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردوەتەوە و تیایدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە 682021 فەرمانبەر لەهەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك دیاریكردووە كە موچەی سەرجەمیان دەگاتە 3.8 تریلیۆن دینار.

رونیشیدەكاتەوە، بەشە بودجەی هەرێم لەبودجەی گشتی فیدڕاڵی دەگاتە 11.6 تریلیۆن دینار و بەشی هەرێمیش لەنەفەقاتی حاكیمە بریتیە لە 830.6 ملیار دینار.

ئەوەشی خستوەتەڕوو كە بەغدا هەوڵ بۆ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دەدات لەم مانگەدا و هەوڵی دابڕانی لە هەولێر دەدات.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *