5645645646

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەڵوێستی نوێی لەسەر ریفراندۆمی هەرێم راگەیاند

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوەو لە بەشێكی وتەكانیدا رایگەیاند، دەمانەوێت رێككەوتنی سیاسی لە عێراق ببینین‌و بانگەوازی پشوودرێژی‌و داوای ئەنجامدانی دیالۆگ و بەرەوپێشبردنی ئەم بابەتە بە رێگەی دانوستان لە گشت لایەنەكان دەكەین.

جاك لۆپریستی جێگری سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا كە تیریزا مەی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند، مانگی رابردوو سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووەو بەهۆی هەوڵ‌و كۆششی هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد.

وتیشی، شەڕی هێزەكانی پێشمەرگە دژ بە داعش، گرنگی زۆری بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی بەریتانیا هەیە.

ناوبراو پرسیاری ئەوەی لە تیریزا مەی كرد كە ئایا حكوومەتی بەریتانیا چ پشتیوانییەكی بەرامبەر داواكاری ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان پێشكەش كردووە؟

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی پرسیارەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی ناوچەكەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێكەوە بەرەنگاریی داعش بوونەتەوە.

وتیشی، داعش خاك لەدەست دەدات، هەنگاوەكانمان كاریگەری لەسەر رێكخراوەكە دروستكردو گورزێكی گەورەی بە سەرچاوەی دارایی داعش گەیاند.

ئاشكراشیكرد، دەمانەوێت رێككەوتنی سیاسی لە عێراق‌و نەبوونی زەمینەكی ئارام بۆ داعش لە سووریا ببینین.

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی رووداوەكانی دوای ریفراندۆم رایگەیاند، وەك حكوومەت هەمیشە بە روونی ئاماژەمان بەوە كردووە كە قۆناغی سیاسی بۆ سەربەخۆیی پێویستە بە رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق بكرێت.

وتیشی، دەمانەوێت رێككەوتنی سیاسی لە عێراق ببینین، بانگەوازی پشوودرێژی‌و داوای ئەنجامدانی دیالۆگ‌و بەرەوپێشبردنی ئەم بابەتە بە رێگەی دانوستان لە گشت لایەنەكان دەكەین.

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *