546456

ترامپ درێژترین گەشتی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات

 

دۆناڵد ترامپ گەشتێكی دەرەكی بۆ ئاسیا دەست پێكرد كە بە درێژترین گەشتی سەرۆكی ئەمریكا دادەنرێت لە سەدەی رابردوودا، لە ئێستاشدا ناوبراو لە ئامادەكاریدایە كە واشنتۆن بە مەبەستی گەشتێك بۆ تۆكیۆ جێبهێڵێت و دواتر سەردانی ژاپۆن و كۆریای باشور و چین و ڤێتنام و فلیپینیش بكات.

گەشتەكەی ترامپ بۆ هەر یەكە لە وڵاتەكانی كۆریای باشوور و ژاپۆن لەكاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی واشنتۆن لە ماوەی چەند مانگی رابردوو لەگەڵ پیونگ یانگ گەیشتوەتە ئاستێكی زۆر دژوار و نیگەرانی زۆریشی بەدوای خۆیدا هێنا و سەركردەكانی جیهان لەوبارەوە پێشبینی سەرهەڵدانی شەڕێكی ئەتۆمییان دەكردو ئەمریكاش بۆ بەرگریكردن لەو دوو وڵاتە سەردانیان دەكات و دڵنیایی واشنتۆنیان پێ دەدات لەبەرانبەر هەر ئەگەرێك كە كۆریای باكور لەبەرانبەریان ئەنجامی بدات.

كۆشكی سپی بەرنامەی سەردانەكەی ترامپی بەم شێوەیە راگەیاند..

-رۆژی یەكشەمە 5-11 سەردانی ژاپۆن دەكات و لەگەڵ شینزو سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

-رۆژی سێ شەمە 7-11 سەردانی كۆریای باشوور دەكات و لەگەڵ گائە مون سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

-رۆژی چوار شەمە 8-11 سەردانی چین دەكات و لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوەو دواتر لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆكانی بەردەوامی پێدەدات.

-رۆژی هەینی 10-11 سەردانی ڤێتنام دەكات و لە كۆبوونەوەی سەرانی ئۆپێك بەشداری دەكات و ئەگەریشی هەیە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا كۆببێتەوەو رۆژی دواتر لەگەڵ سەركردەكانیتری ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

-رۆژی یەكشەمە 12-11 سەردانی فلیپین دەكات و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەتەوەیی ئاسیای باشووری رۆژهەڵات بە ئامادەبوونی سەركردەكانی ئەندام لەو ئەنجومەنە بەشداری دەكات.
هەروەها رۆژی دووشەمە 13-11 لەگەڵ سەرۆك كۆماری فلیپین كۆدەبێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو لە ئەمریكا زیاتر لە ملیۆنێك واژوو بۆ لەكارخستنی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆكرایەوەو ئەم هەنگاوەش لەلایەن یەكێك لە ملیاردێرەكانی ئەمریكاوە ئەنجام درا.

 

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *