download

ولایەتی: ئەمریكا لە سوریاش شكست دەهێنێت

بەرپرسێكی باڵای ئێران رایگەیاند، بەم نزیكانە هێزەكانی حكومەتی سوریاو هاوپەیمانەكانی بەرەو شاری ڕەققە بەڕێدەكەون.

(عەلی ئەكبەر ولایەتی) ڕاوێژكاری باڵای (عەلی خامنەئی) ڕابەری كۆماری ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەمریكا سەركەوتوو نابێت لە دابەشكردنی سوریاهەروەكو چۆن شكستی هێنا لە دابەشكردنی عێراق.

ولایەتی ڕاوێژكاری باڵای خامنەئی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان لە بەیروت ڕایگەیاند، ئەمریكا سەركەوتوو نابێت لە دابەشكردنی سوریا.

ولایەتی ڕاشیگەیاند، چۆن ئەمریكا شكستی هێنا لە دابەشكردنی عێراق بەو شێوەیەش شكست دێنێت لە دابەشكردنی سوریا.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو هێزەكانی سوریای دیموكرات بەپاڵپشتی ئەمریكا ناوەندی شاری رەققەیان لەدەست داعش كۆنترۆڵكردەوەو لە ئێستاشدا هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای حكومەتی سوریا بە یەك ئاڕاستە بەرەو ناوچە سنورییەكانی لەگەڵ عێراق پیشڕەوی دەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری ئەلبوكەمال كە دواین پێگەی داعشە لە سوریا.

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *