94112017_1-993912

کەنەدا وردەکاری پلانی وەرگرتنی یەک ملیۆن پەنابەری لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئاشکراکرد

دوای ئەوەی وەزیری کۆچبەرانی کەنەدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا کەنەدا یەک ملیۆن کۆچبەر وەردەگرێت و لە ئێستادا وردەکاری و مەرجەکانی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە ئاشکراکراون.

بە پێی پلانەکەی وەزارەتی کۆچبەرانی کەنەدا ٥٦٥ هەزار پەنابەر لە سەر بنچینەی پلانێکی ئابوری وەردەگیرێن کە ناوی (ئێکسپرێس ئینتری Express Entry.) و دەبێت زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە لەو پلانە ئابورییەدا بخرێنە سەر کار و سودیان بۆ وڵاتەکە هەبێت.

بە پێی ئەو زانیاریانەش کە بڵاوکراونەتەوە، پلانی ئێکسپرێس ئینتری زیاتر کەسانی خاوەن بڕوانامەی بەرز و شارەزایی ورد لە بوارە جیاوازەکان وەردەگرێت.

هەروەها ڕێژەی ١٨٤ هەزار پەنابەریش لەلایەن هەرێمە جیاوازەکانەوە و لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەیان و سود لێ وەرگرتنیان لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمەکەدا بۆ حکومەتی فیدراڵی پێشنیاز دەکرێن و دواتر وەک پەنابەر وەردەگیرێن.

پلانەکەی وەزارەتی کۆچبەرانی کەنەدا ئەوەشی تیادا هاتووە، بە پێی بەرنامەی کیبیکیش زیاتر لە ٩٤ هەزار کرێکاری شارەزای پەنابەر وەردەگرێت.

هاوکات زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەنابەریش لەو کەسانە وەردەگرن کە پێشتر خزم وکەسیان لە کەنەدا بوون و دەیانەوێت بچن بۆ لایان.

بابەتی دواتر

90

دانوستانەكانی سعوودیە و رووسیا لەبارەی سیستەمی ئێس-٤٠٠

باڵیۆزی سعوودیە لە مۆسکۆ، رائید قریملی لە بارەی گرێبەستی کڕینی سستەمی بەرگری ئاسمانی جۆری ئێس-٤٠٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *