114112017_1-993949

سەعد حەریری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی حکومەتی لوبنان ڕاگەیاند

سەعد حەریری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند و وتی ” حزبوڵا دەیەوێت بە چەک ئەمری واقیع لە لوبنان بسەلمێنێت”.

سەعد حەریری ئەمڕۆ لە وتارێکیدا دوای ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی حکومەتی لوبنان ڕاگەیاند، وتیشی ” ئێران دەستتێوەردان لە لوبنان دەکات و لە هەرکوێش ئێران هەبێت کاوڵکاری ڕوودەدات” وتیشی ” ئێران دەیەوێت جیهانی عەرەبی بە تەواوی کاولبکات”.

سەعد حەریری ڕاشیگەیاندووە، “بارودۆخی لوبنان نا ئارامە و مەترسی تیرۆرکردنم هەبووە هاوشێوەی ڕەفیق حەریری” ئەوەشی وتووە ” دەستێوەردانی حزبوڵا لە کێشەکانی وڵاتانی دراوسێدا کێشەی گەورەی بۆ لوبنان دروستکردووە”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *