657868768

سعودیە سەرەخۆشی لە ئەمریكا دەكات

شای سعودیە سەرەخۆشی خۆی پێشكەش بە ترامپ كرد بەهۆی ئەو هێرشەی رۆژی سێشەمەی رابردوو كرایە سەر شاری نیویۆرك.

كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكرد، بەهۆی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی كە رۆژی سێشەممەی رابردوولە شاری نیویۆرك شا سەلمان سەرەخۆشی خۆی لە دۆناڵد ترامپ كرد.

هەروەها راشیدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو ھێرشەی بە مووشەكی بالیستیكی كراوەتە سەر شاری ریاز، ھەردوولا جەختیان لە بەرەنگاربوونەوەی ئایدۆلۆژییا و بیری توندڕەوی كردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە، ھەردوولا باسیان لەو چەكانە كردووە كە سعوودیە لە ئەمریكای كڕیوەو لای خۆشییەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بەھۆی كڕینی سیستەمی بەرگری مووشەكی THAAD بە بڕی ١٥ ملیار دۆلار و ئەنجامدانی چەندین كاری وەبەرھێنان بە بڕی چەندین ملیار دۆلار لە لایەن سعوودیەوە سوپاسی شا سەلمانی كردووە‌و داواشی لە شا سەلمانی شای سعودیە كردووە كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی بخاتە ناو بۆرسەی ئەمریكاوە.

بابەتی دواتر

42096564_894433327613077_402992022559916032_n

ڕابە‌ری گشتی بۆ TRT: ئە‌و مە‌ترسیانە‌ی خستە‌ ڕوو كە‌ دووجە‌مسە‌ری ھێز دە‌ست شكاندنە‌وە‌ی لە‌ سە‌ر دە‌كە‌ن

بە‌ڕێز ڕابە‌ری گشتی مامۆستاعیرفان علی عبدالعزیز لە‌ دیدارێكی كە‌ناڵی TRT لە‌ نوسینگە‌ی تایبە‌تی بە‌ڕێزی لە‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *