15

“لایەنە ناڕازییەكان داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێم دەكەن ‌و خۆشیان ئامادەنین لێی بكشێنەوە”

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشكرایدەكات، ئەو لایەنە بەشدارانەی كە لەم حكومەتە نیگەران و ناڕازین و داوای هەڵوەشانەوەی دەكەن، ئامادەنین لێی بێنە دەرەوە.

كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رادەگەیەنێت، ئەو هەموو قەیران و نەهامەتیانەی لەسەردەمی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا دووچاری خەڵكی كوردستان بوون، دواجار لەسەر ئاستی دۆزە نەتەوەییەكەش سەری لەشكستی گەورەی سیاسی و سەربازیشەوە دەرچوو.

وتیشی “هەموو ئەمانە بایی ئەوەبوون كۆتایی بەكاری ئەم حكومەتە بهێنرێت و حكومەتێكی كاتیتر پێكبهێنرایە، بەڵام بەداخەوە وادیارە ئەم حكومەتە هەشت مانگی ئاییندەمان بەهەمان ئەدای شكستخواردووی ڕابردووی كاروباری وڵات بەڕێوە دەباتەوە.”

رونیشیكردەوە، ئەو لایەنە بەشدارانەش كە لەم حكومەتە نیگەران و ناڕازین و داوای هەڵوەشانەوەی دەكەن ئامادەنین لێی بێنە دەرەوە، لەسەرووی هەموویەوە ئەمریكاو هاوپەیمانان‌و داوای هەماهەنگی و هاوكاری ئەم حكومەتە دەكەن و ئەوانیش چاویان لەئاستی دۆخی زۆر خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵكی ئەم هەرێمە داخستووە كە بەهۆی كابینەی هەشتی حكومەتەوە دووچاری بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەغداش لەنزیكەوە شكستەكان دەقۆزێتەوەو بە عینادییەوە مامەڵە دەكات و نایەوێت بەخێرایی كێشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا چارەسەر بكات.

كامیل مەحموود راشیگەیاند، بەداخەوە تائێستا هیچ كەس و لایەنێك خۆی بەبەرپرسیار نازانێت لەم بارودۆخە خراپەو دیاریش نییە كۆتاییەكەی بەكوێ دەگات و رەوشی ژیانی ناو ئەم وڵاتەی ئێمە كەی ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *