breaking news basknet

سەرۆكی حكومەت: ئامادەین نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكەین

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، دەبێت بە هیواوە بڕوانینە داهاتوو و مەرجی ئەو سەركەوتنە ئەوەیە كە دەبێت واز لە بەرژەوەندی حزبی و كەسی بهێنین و هەمومان پێكەوە بە یەك دەنگ وەكو كورد ئەم قۆناغە سەختە تێبپەڕێنین.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ریفراندۆم و دوای 26ی مانگی 9 كۆمەڵێك شتی ناخۆش روویداو حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوار چێوەی عێراقدا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەرقەراری لە ناوچەكەو لە چوار چێوەی ئەو دەستورەدا گفتوگۆی جددی بكەین لەبەرژەوەندی گەلی عێراق و كوردستان بكرێت.

وتیشی، پێمان وانییە كێشەكان بە بواری سەربازی و سوپا كێشەكان چارەسەر بكرێن، بەڵكو كێشەكان پێویستی بە گفتگۆیەكی سیاسی هەیە لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی بگەینە رایەكی هاوبەش بۆ كێشەكان.

ئاشكراشیكرد، چواردە ساڵی رابردوو بۆ هەردوولامان دەرس بووە كە كێ لە چ قۆناغێكدا سەركەوتووە بووەو كێشەكانیش بەوە چارەسەر نابن كە بە زۆر شت بسەپێنیت بەسەر ئەویتردا.

رونیشیكردەوە، زۆر بەداخەوە ئەنجومەنی وەزیرانی بەغدا باسی پڕۆژە یاسای بودجەیان كردووە، ئێمە كۆمەڵێك تێبینی جدیمان هەیە لەسەر پرۆژەكەو پێمان وایە لەوەی بە شێوەیەكی رون و ئاشكرا باسی قەوارەی سیاسی هەرێم ناكات، ئەمە پێشێلكاری دەستووری عێراقە، چونكە بەپێی ئەو دەستوورە قەوارەی سیاسی كوردستان ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و دەبێت بەوشێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكرێت.

سەرۆكی حكومەت راشیگەیاند، دەبێت پڕۆژە یاسای بودجە لەگەڵ هەرێم بنوسرێت نەك تاك لایەنە لە وەزارەتی دارایی ئەو پڕۆژە یاسایە ئاماد بكرێت‌و پرس بە هەرێم نەكرێت.

سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بارزانی راگەیاند، ئەگەر بەغدا ئەو نیەتەی هەیە موچەی فەرمانەبەرانی هەرێم بدات، ئێمە زنجیرە ناوەكەی فەرمانبەرانمان ئامادەیەو هەركاتێك بەغدا بیەوێت موچەی فەرمانبەران ببینێت ئێمە هیچ رێگریەكمان نییەو ئامادەین گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین.

داواشی لە بەغدا كرد ئەو راگربەستەی كە هەیە بەشی,َەیەكی بەردەوام بێت و سەبارەت بە نەوتی هەرێمیش رایگەیاند، ئامادەین نەوتی هەرێم رادەستی حكومەتی بەغدا بكەین.

بەغدا ئامادە نییە هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ هەرێم بكات و ئێمە ئامادەین‌و تا ئێستاش ئەمریكا ئەو هەوڵەی نەداوە كە نێوەندگیری بكات لەنێواناندا و پێمان باشە ئەو تەشەنوجە نەمێنێت لە هیچ ناوچەیەك و دەمانەوێ كێشەكان چارەسەر بكەین.

بزووتنەوەی گۆڕان بەشێكن لە پرۆسەی سیاسی لە كوردستاندا و خاوەنی چەندین كورسین و زۆر بەداخەوە بۆ كێشەكانی پێشتر پێم خۆشە وەزیرەكانیان بگەڕێنەوە بۆ نێوكابینەی حكومەت.

هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی ساسی دانپێنراوە لەلایەن عێراق‌و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە زۆربەداخەوە ئەوانەی كە ئێستا بوونیان هەیە لە عێراق دەیانەوێ ئەو قەوارەیە هەڵوەشێتەوە، بەڵام ئێمە دەڵێن با دابنیشین و كێشەكان چارەسەر بكەین.

ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین تاكو پێمان بكرێت موچەكان وەك خۆیان بدرێت.

كێشەی دەروازە سنوریەكان دەمانەوێ لە چوارچێوەی دەستووری عێراق چارەسەریان بكەین دەستوور چی دەوێت ئێمە ئەوە دەكیەن، بەڵام نەك ئەو زمانە سەربازی و توندەی كە ئێستا هەیە، ئەو شەلاقەكەی گرتووەو دەڵێت دێم، دەتەوێ چارەسەری بكەیت وەرە با هەموو كێشەكان چارەسەر بكەین، بۆچونی ئێمە بەتەواوەتی ئەوەیە دەمانەوێ كێشەكان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق‌و نەوەكانی داهاتوو چارەسەر بكەین.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *