4354545

عەبادی: داوا لە هەرێم دەکەین هەڵوێستی ڕوونی هەبێت لە ڕانەگەیاندنی سەربەخۆییدا

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات، هەڵوێستی ڕوونی هەبێت لە پابەندبوون بە جیانەبوونەوە و ڕانەگەیاندنی سەربەخۆییدا.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە “عێراق بەردەوامدەبێت لەسەر پابەندبوون بە دەستورەوە و ڕێگە لە هەر هەوڵێک بە ئاراستەی جیابوونەوە دەگرێت و بەردەوامیش دەبێت لە ڕێکارەکانی تا چەسپاندنی دەستور”.

ئەوەشی تیادا هاتووە، “دووبارە داوادەکەین هەموان پابەندبن بە یەکپارچەی خاکی عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و بە تایبەت ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دەریکردووە و بە پێی مادەی یەکی دەستور جەخت لە پێویستی پارێزگاری یەکپارچەی خاکی عێراق دەکات”.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، “سەرجەم ئەو ڕێکارانەی لە ماوەی ڕابردوودا عێراق گرتوویەتییە بەر دەستورین”.

لە کۆتایشدا هاتووە ” داوا لە هەرێمەکان دەکەین بەڕوونی هەوڵێستی خۆیان لەسەر پابەندبوون و جیانەبوونەوە لە عێراق ڕاگەیەنن لە سەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی”.

بابەتی دواتر

42096564_894433327613077_402992022559916032_n

ڕابە‌ری گشتی بۆ TRT: ئە‌و مە‌ترسیانە‌ی خستە‌ ڕوو كە‌ دووجە‌مسە‌ری ھێز دە‌ست شكاندنە‌وە‌ی لە‌ سە‌ر دە‌كە‌ن

بە‌ڕێز ڕابە‌ری گشتی مامۆستاعیرفان علی عبدالعزیز لە‌ دیدارێكی كە‌ناڵی TRT لە‌ نوسینگە‌ی تایبە‌تی بە‌ڕێزی لە‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *