333

بڕیار لەسەر بەردەوامی بایكۆت یان چالاكیتر دەدرێت

هەفتەی رابردوو لە خۆپیشاندانێكی بەرفراواندا مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی سلێمانی هەفتەیەك بایكۆتی دەوامیان راگەیاندو چالاكێكی مەدەنی‌و هەڵوسڕاوی خۆپیشاندانەكانیش دەڵێت، دۆخەكە مەترسیدارەو دەبێت هەموو گەل بێنەسەر خەت.

سەبارەت بە دەمەوەنەهاتنی چڕوپڕی مامۆستایان و فەرمانبەران لە بایكۆتی دەوام، عوسمان عەبدوڵڵا گوڵپی چالاكی مەدەنی و هەڵسوڕاوی خۆپیشاندانەكەی سلێمانی راگەیاند، ئێمە هەڵوێستێكی مەدەنیمان راگەیاندو داوامان لە مامۆستایان و فەرمانبەران كرد نەچنەسەر كارەكانیان بۆ ماوەی یەك هەفتە و خۆشبەخانە زۆربەی شوێنەكانی دەرەوەی شار بەدەمانەوە هاتوون و هەمووكەسیش بەرپرسە لە هەڵوێستی خۆی.

وتیشی، حكومەتی هەرێم فێڵبازانە موچەی پێشخست، ئەمەش كاریگەریی هەبوو لەسەر بایكۆتەكە، بەڵام دواجار ئەم دۆخە بە ئاقارێكی خراپدا دەڕوات‌و دەبێت كۆمەڵكە هەمووی قسە بكات‌و ئێمەش بۆ هەر قۆناغەو قسەی خۆمان دەبێت.

ئاشكراشیكرد، هەمولایەك پێیان وایە دۆخەكە زۆر مەترسیدارەو دەبێت كۆمەڵكە بە گشتی بێنە قسەو تەنها توێژێك بەرپرس نین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەدەستدانی زۆرینەی خاكی هەرێم‌و لەدەستدانی كەسایەتی مەعنەوی هەرێمی كوردستان مەترسییەكی گەورەیە رووی لە هەرێم كردوەو دەبێت هەموولایەك خۆیان بە خاوەنی بزانن.

سەبارەت بە بڕیاری كۆتاییان، ئەو چالاكە مەدەنییە راگەیاند، تا ئێستا نازانین مامۆستایان لە داهاتوو بڕیاری چی دەدەن‌و تا ئێستا یەكلایینكراوەتەوە كە بڕیاری چالاكی دەدرێت یاخود بایكۆتەكە بەردەوامی پێدەدرێت.

وتیشی، چاوەڕێی خۆپیشاندانەكانی هەڵەبجەو كەلار دەكەین كە بڕیارە سبەی و دوو سبەی بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *