refrandomK

كۆمسیۆن داوا لە حكومەت و پەرلەمان دەكات رۆژێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دیاری بكەن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم دیاری بكات و بودجەی پێویستیشی بۆدابین بكات.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا كە واژۆی هەندرێن محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستانی كردووە، رایدەگەیەنێت، تكایە ڕەزامەندی بفەرمون بەدیاركردنی وادەیەك بۆ هەڵبژراندنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم لە ساڵی 2018ەدا بەڕاوێژ لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی كۆمسیاران.

لەنوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كرداوە، پێشنیار دەكەین بە یەكخستنی هەرسێ هەڵبژارندنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم و هەڵبژاردنی پارێزگاكان وە دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردنەكان.

بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانەوە نەتوانرا هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و پەرلەمان 8 مانگ تەمەنی خۆی درێژ كردەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە بڕیار بوو لە بەرواری 1-11 هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *