23365145_1333383426770556_2056585063_n

داوا دەكرێت پارێزگای هەڵەبجە بكرێتە خاڵێكی سەرەكی دانوستانەكانی نێوان هەرێم‌و ناوەند

بەهۆی پشتگوێخستنی پارێزگای هەڵەبجە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق ناڕەزاییەتی دانیشتوانی ئەو پارێزگایەی لێكەوتەوەو ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵكەی مەدەنی و هاووڵاتیان یاداشتێكیان دایە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لای خۆشیانەوە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دەبێت بەجددی كار بۆ قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی هەڵەبجە بكرێتەوە.

بەختیار شاوێس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ئێستا حكومەتی عێراق وەك پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە نەكات، ئێمە بەردەوام لە ساڵانی داهاتووشدا تووشی گرفت دەبینەوە.

وتیشی، بەرپرسانی هەرێم لە ساڵانی رابردوو بێ هیوا بوو بووین لە بە پارێزگابوونی ئەم شارە هەموو ساڵێك لە 16-3 قسەیان لەسەر بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە دەكرد، بەڵام دوای ئەوەی بووە پارێزگا پێویستی بەوە هەیە كاری بۆ بكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر دانوستانەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا دەست پێ بكات، دەبێت یەكێك لە خاڵەكانی نێوانیان پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەو قەرەبووكردنەوی هەڵەبجە بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، جگە لە حكومەتی عێراقی خۆشمان كەمتەرخەم بووین لەو بابەتەدا‌و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداش هۆكاری سەرەكی بووە بۆ پشتگوێخستنی كارەكانی پارێزگای هەڵەبجە.

بابەتی دواتر

received_478105009217391

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی؛ ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەرژەوەندی شیعەکان دایە

باسک نێت: وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، مشتومڕی گەرم لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە لەسەر کاتی ھەڵبژاردنەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *