kurdistan-parlament

فراكسیۆنێكی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا كرا

 

ئاری هەرسین ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی فراكسینەكانیتر شەرم لە كردبوونی خۆیان دەكەن بڕیارم داوە فراكسیۆنی نەتەوەیی لە پرلەمانی كوردستان رابگەیەنم و لە فراكسیۆنی پارتی جیاببمەوە.

ئاری هەرسین لە كۆنگرەیەكی رۆژژنامەوانیدا رایگەیاند داوا سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەم فراكسیۆنی نەتەوەی لە پەرلەمانی كوردستان بناسێنێت.

ئاشكراشیكرد، هۆكاری دروستبوونی ئەم فراكسیۆنە بۆ ئەوە دەگێڕمەوە كە لە كوردستان كورد بوون شەرمە و هیچ حزبێك نوێنەرایەتی گەلی كورد ناكات و پێیان عەیبە بڵێن ئێمە كوردین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، من مەحامی خەڵكی توركمان نیم لە هەولێر و كەركوك، چونكە یەكێكە لەوانە كێشەیەكی هەبێت چەندین وڵات لەسەری دێـتە وەڵام بەڵام بۆچی كەس لەسەر كورد وەڵامێكی نییە.

رونیشیكردەوە، لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی قسەم كردووە و رێز لە بڕیارەكەی من دەگرن و سوپاسیان دەكەم.
سەبارەت بە ژمارەی ئەندامانی فراكسیۆنەكەی هەرسین رایگەیاند، تا ئیستا تەنها خۆمم، بەڵام پێم وایە لەناو پەرلەمانی كوردستان خەڵكانێك هەن شەرم لەوە نەكات كە كورد بێت و هاوبیرمان بێت و لە خزمەتیداین.

 

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *