57112017_546456456

ئەمریكا پشتیوانی لە كۆتاییهێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا دەكات

وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لەو هەوڵە سیاسییانە دەكات كە دەدرێن بۆ كۆتایهێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا.

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریكا پێش سەردانەكەی بۆ فنلەندا بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمەڵەی باكووردا كە لە ١٢ وڵاتی باكووری ئەوروپا پێكهاتوون بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، تیلەرسن زۆر لەگەڵ ستیفان دیمستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا وتوێژ دەكات سەبارەت بەوەی چۆن بتوانین ئەوەی لە ئاستانە ڕوودەدات بیگوازینەوە بۆ جنێڤ، تاكو بتوانین نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری پێبكەین و بەرەو پێشەوە بڕۆین.

سەبارەت بەو چەكانەی ئەمریكا داویەتی بە یەكینەكانی پاراستی كورد لە سوریا دوای جەنگی داعش لێیان دەسەنرێتەوە یان نا، وەزیری بەرگری ئەمریكا وەڵامی پرسیارەكەی نەدایەوە، ئەوەش ئەوەش خاڵێكی هەستیارە بۆ توركیا كە هاوپەیمانی ئەمریكایە.

لە ئێستادا ڕوسیا پشتیوانی لە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا دەكات كە بەهۆی ڕوسیاوە زۆربەی خاكی سوریای كۆنتڕۆڵكردەوە، هاوكات ئەمریكاش پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە ڕێكس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەسەر پێویستی لاچوونی ئەسەد كرد لەسەر دەسەڵات و رایگەیاند، فەرمانڕەوایی خێزانی ئەسەد لە كۆتاییەكەی نزیك دەبێتەوە، تاكە پرسیار ئەوەیە چۆن ئەوە بكرێت.

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *