Hi_tech_Laser_Weapon-System_Currently_Existing-770x437

بەوێنە، چەکە لەیزەرەکانی وڵاتێکی زلهێز جیهان دەترسێنێت ئامادەکراوە بۆ جەنگی جیهانی سێهەم

وەک ئاشکرایە زۆرێک لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان ڕۆژانە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێدا هەنگاو دەنێن و ڕکابەری یەکترن لە هێزی تەکنەلۆژی بۆ بواری سەربازی کە چەمکێکی هەرە گرنگی هەموو وڵاتێک گەیشتنە بە هێزێک کە تەنها خۆی خاوەنی بێت.

Laser-Weapon-System_US_Navy_1

ڕووسیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ بەکار خستنی چەکی لەیزەری پێشکەوتوو بۆ بواری سەربازی لە داهاتوودا، لە ئێستادا زۆربەی جۆرەکانی چەکە لەیزەرەکان لە تەواو بووندایە و هەندێکیشیان لەژێر چاودێری و تێستی سەربازیدان، لەوانە ئێستا وڵاتی ڕووسیا پێشەنگترین و بەهێز ترین لەیزەری خستە بواری تێست کردن بەناوی (Green-Ray-Pro3000) توانای ئەم لەیزەرە بەپێی پێوەری خێرای ڕووناکی گەردیلەکان نزیکی 3600 تێرا هێرتزە، بە مەزەندە کە دەکاتە خێرایی 185000 میل لە چرکەیەکدا و بە توانەی گەرمی 9800 پلەی سیلیزی، کە ئەم ڕێژەیە بەسە بۆ کون کردنی دیوارێکی پۆڵایینی 100 مەتر ئەستوور لە 10 چرکەدا.

src.adapt.960.high.Navy_laser_021714.1392694208333
زانایانی بواری تەکنەلۆژی بۆ ئەم لەیزەرە چەندین تێستی نهێنییان ئەنجام داوە.
وەرگرتنی وزە بۆ بەکار خستنی ئەم چەکە لەیزرە سۆلار پەناڵێکی تایبەتییە کە سوود لە تیشکی ژوور وەنەوشەیی دەبینێت.
بڕیارە بۆ مانگی 12 ی 2018 بکەوێتە بواری دامەزراندن بە فەرمی لە سووپای تایبەتی ڕووسیادا.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *