23439530_1502895039792015_872189732_n

بەرهەمهێنانی چەكی ئەمریكا لە بەرزترین ئاستدایە

شۆڕش كەمال

لە ئێستادا بەرهەمهێنانی چەك لە ئاستی جیهان بەرەو هەڵكشان دەچێت بەپێی ئاماری لێكۆڵینەوەی پەیمانگای “سبرێز” بۆ ئاشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕیزبەندی یەكەمینە لە فرۆشتنی چەك لەسەر ئاستی جیهان و پشكی گەورە لە قازانجەكان بۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكانە.

ئەو سەرچاوە ئاشكراشیدەكات، فرۆشتنی چەكی ئەمریكا پەیوەست بووە بە زیاتربوونی بەرهەمی سەربازی “چین” چونكە لە ئێستادا بازاڕەكانی چەكی چینی تەواو جیهانی گرتوەتەوەو چین توانیویەتی پێشخستنێكی گەورە بەدەستبهێنێت لە بەرهەمی چەك‌و تەكنەلۆجیای سەربازی و ببێتە ڕكابەری چەكە نوێیە ئەمریكی و ڕوسی و ئەوروپییەكان لەسەر ئاستی جیهان و ڕێژەی هەڵكشانی فرۆشتنی گەیشتوەتە 143% لەماوەی پێنج ساڵی كۆتایی بە ڕابردوو، بەڵام هێشتا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕكابەری یەكەمن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی میزانییەی سەربازی ئەمریكاو دۆزینەوەی بازاڕو جەنگ و ڕوداوەكان بۆ ساغكردنەوەی ئەو چەكانە لەسەر ئاستی جیهان.

بەرپرسی كڕین‌و فرۆشتنی چەك لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكاجەختیكردەوە لەسەر خێراكردنی فرۆشە سەربازییەكانی بۆ هاوپەیمانە دەرەكییەكانی تابتوانیت دەستەكەوت و قازانجی زیاتر بەدەستبخات.

وهیزەر وێلسۆن وەزیری هێزی بەرگری ئاسمانی لای خۆیەوە دڵنیایی دایەوە لە پێدانی فڕۆكەی شەڕكەر بۆ وڵاتانی هاو پەیمان لەهەریەكە لە بەحرەین و ئیسرائیل.

“ئیلین لۆرد” بریكاری وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، لە میانی سەردانەكەی لە هەفتەی داهاتوو بۆ پێشانگای دوبەی ئاسمانی ئەو بابەتانە دەخاتەڕوو لەگەڵ بەرپرسانی دوبەی بۆ فرۆشتنی چەكی نوێ و تەكنەلۆجیای سەربازی ئاسمانی بەو وڵاتە كە بە یەكێك لە هاوپەیمانانی ڕۆژهەڵات هەژماردەكرێت، هەربۆیە ئەم فرۆشە بۆ ئێمە گرنگە لە ئاستی دەوڵەتی‌و هاوبەشی ستراتیژ.

تێكسترۆن سیستمز وەك سێستمی بەرگری كۆمپانیایەكی تایبەتمەندە لە بواری فڕۆكەوانی و لە توانایدایە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و موشەك بەرهەم بهێنێت بە پێشكەوتوترین سیستمی تەكنەلۆجیای تایبەت.

لە كۆبوونەوەی ڕۆژنامەنوسی لۆرد لە بارەگای پنتاگۆنەوە هەفتەی پێشوو ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا بەرهەم دێت لە دروستكردنی چەك زۆر لەوە خێراتر چاوەڕوانكراوە ئێمە دەمانەوێت ئەو ئاستە بگەیەنینە نیوە، چونكە گۆڕانكاریەكان زۆر بەخێرایی دەجوڵێن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زۆر پێویستی بكات هەیە تابتوانێت نیوەی ئامادە بكات، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێكەوتنیك بەبڕی 27 ملیار دۆلار ئەنجام دەدات بۆ فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی‌و پێداویستی سەربازی.

هەر لەو بارەیەشەوە وابڕیارە بەم نزیكانە فڕۆكەی ” f.35″ بداتە نەرویج ، بڕیاریشە لە مانگی دیسەمبەری داهاتوو پاش ڕێكەوتنیان فڕۆكەی” f.35″ بداتە ئیسرائیل، بەپێی ڕێكەوتنی پێشتر فڕۆكەی f.16 لوبنان ڕادەست دەكرێت ئەمە لەكاتێكدایە دەبێ بەزووترین كات ژمارەیەك فڕۆكەی f.16 ڕادەستی بەحرەین بكرێت.

وتیشی لە ئێستادا فرۆشتنی چەكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بەراورد لەگەڵ دەستەڵاتی سەرۆكی پێشوی بەڕێژەی 50% بەرزبووەتەوەو چاوەڕوان دەكرێت ئەم ڕێژەیە زیاتریش بێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *