rere

وەزارەتی پێشمەرگە: لەسەر رووداوەكانی كەركوك ڕێوشوێنی یاسایی دژ بەو كەسانە دەگرینەبەر

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشبیری‌و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەسەر ڕووداوەكانی كەركوك لە(١٦)ی مانگی ڕابردوو بەڵگەی تەواو و سەلمێنراو هەیە كە كەسانێكی پێبدرێتە دادگا، بەڵام بەهۆی بارودۆخ‌و بوونی فشارەوە ئێمە توانیومانە لەحاڵەتی بەرگریدابین بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەیتر كەماومانە.

وتیشی، لە بەرنامەماندا هەیە كە ڕێوشوێنی یاسایی دژ بەهەموو ئەو كەسانە بگرینەبەر.

هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری‌و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، ئەوەی لەكەركوك ڕوویدا پێش هەموو شت پرسێكی سیاسییەو پێوستە حكومەتی هەرێم لكۆڵینەوە بكات.

ئاشكراشیكرد، پێویستە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەناوخۆی خۆیدا قسەیەكی هەبێت لەوبارەیەوە ئینجا ئێمە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەوەزارەتی پێشمەرگە لیژنەی ڕێكخستنەوە خەریكی بەدواداچوونن لەوبارەیەوە.

رونیشیكردەوە، هێرشی سوپای عێڕاقی بۆ سەر كەركوك بەپیلانی هەرێمی ناوبرد كە حكومەتی عێڕاقی جێبەجێی كردووەو جەختی لەوەش كردەوە، ئەوەی زیاتر ئێمەی نیگەران كردووە ئەوەیە دوای سەد ساڵ ئەزمونی حكومڕانی عێڕاقی بیانەوێت لە ڕێگای ئەم جۆرە درز خستنە ناوماڵ‌و لایەنە كوردییەكانەوە تاكوو بە ئامانجی خۆیان بگەن.

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *