6554

توركیا داوا لە راوێژكارێكی ترامپ دەكات گولەن-یان رادەست بكاتەوە

ئاژانسەكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە كە حكومەتی توركیا داوای لە مایكڵ فلین راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەویی حكومەتی دۆناڵد ترامپ كردووە كە لەبەرانبەر 15 ملیۆن دۆلار فەتحوڵڵا گولەنی ئۆپۆزسیۆنی ئەنكەرە رادەستی وڵاتەكەی بكاتەوە.

ئاژانسەكانی ئەمریكا لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئەوەیان گواستوەتەوە كە لە كۆبونەوەیەكدا كە لە نیویۆرك ئەنجام دراوە، بەرپرسانی باڵای توركیا بڕی 15 ملیۆن دۆلاریان تەرخان كردووە لەبەرانبەر رادستكردنەوەی فەتحوڵلا گولەن بە وڵاتەكەی.

بەپێی زانیارییەكان توركیا دوای وەرگرتنەوەی گولەن لە گرتوخانەی ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان بەندی دەكات.

فەتحوڵلا گولەن لە پنسلڤانیای ئەمریكا نیشتەجێیەو بەرپرسانی توركیا بە یەكێك لە ئەنجامدەرانی كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا تۆمەتباریان كردووە كە لە ساڵی 2016 ئەنجام درا.

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *