298168Image1

وەزارەتی پەروەردە مەرجەكانی مۆڵەتی خوێندنی ئاشكراكرد

 

وەزارەتی‌ پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرجەكانی مۆڵەتی خوێندنی ئاشكراكرد.

لە نوسراوێكدا‌ وەزارەتی‌ پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا مامۆستا و فەرمانبەران دەكات، بۆ پێدانی‌ مۆڵەتی‌ خوێندن پێویستە رەچاوی‌ ئەم خاڵانە بكەن و لەكاتی‌ مامەڵەكەیاندا پێشكەشی‌ بكات.

مەرجەكانی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ وەگرتنی مۆڵەتی خوێندن..

1.وێنەیەك لەناسنامەی‌ باری‌ شارستانی‌، وێنەیەكی لەلاری‌ نەبوون وهاوپێچەكانی‌ (پوختەی‌ راژە و بڕوانامەی‌ بەنمرە، داواكاری‌ ناوبراو بۆپێدانی‌ مۆڵەتی خوێندن، پوختەی‌ راژەی‌ تازە كە بەرودی‌ پڕكرابێتەوە.

2.فەرمانی‌ زانكۆیی‌ وەرگیران لەخوێندنی‌ باڵا(ماستەر، دكتۆرا)، پشتگیری‌ زانكۆكەی‌ كە بەڕوونی‌ ئاماژە بكات كۆرسی‌ ئەكادیمی‌ لەچ بەروارێك دەستی‌ پێكردوە و ناوبراو دەستبەكاربووە.

3.بەڵێننامە، (دوو بەرامبەر مۆڵەتەكەی‌ خزمەتی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە بكات)، بەڵێننامە بۆ كەسێك بكات لەكاتی‌ پێویست كارەكانی‌ بۆ ڕاپەڕێنێت، كەفالە بەبڕی‌ ئەو موچەی‌ لەماوەی‌ مۆڵەتی‌ خوێندن پێی‌ دەدرێت(موچەی‌ بنەڕەتی‌ + دەرماڵە جێگیرەكان).

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەبێ‌ مۆڵەتی‌ فەرمی‌ خوێندن، هەر مامۆستا و فەرمانبەرێك درێژە بەخوێندن بدات، وەزارەت پابەندی‌ پەسەندكردنی‌ بڕوانامەكەی‌ نابێت بەپێی‌ یاسا و رێنماییەكان.

 

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *