567568678

ئاماری قوربانییانی بومەلەرزەكەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەرزبوونەوەدایە

میدیاكانی ئێران ئامارێكی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەكەی رۆژهەلاتی كوردستانیان ئاشكرا كرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن 328 كەس گیانیان لەدەست داوە.

ئارتین كەمالی بەڕێوەبەری پزیشكی یاسایی پارێزگای كرماشان رایگەیاندن بەهۆی بومەلەرزەكەی دوێنێ شەو 328 تەرم گەیشتونەتە نەخۆشخانە.

وتیشی، زۆرترینی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە سەرپێلی زەهاو بوون و ژمارەیان 236 كەس دەبێت و كەمترینیشیان لە جوانڕۆ بووە و تەنها 3 كەس گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئامارەكان ژمارەی بریندارانیش زیاتر لە 2600 كەس دەبێت.

شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.2 پلەی رێختەری ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند.

لە باشووری كوردستان حەوت كەس گیانیان لە دەستدا و نزیكەی 321 كەسیش بریندار بوون.

بومەلەرزەكە لە تەواوی عێراق و ئێران و توركیا و سووریا و كوێت و سعودیە و ئیسرائیل هەستی پێكرا.

بابەتی دواتر

563ebc29d7e8d

ئه و فه‌رمانگانه ى سه ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقن مووچه‌ى دوو مانگ وه ر ده گرن

ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى مووچه‌ى دوو مانگى فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقن، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *