787897

فەڕەنسا داوایەك ئاڕاستەی ئێران دەكات

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاشكرایدەكات، دەستێوەرنەدانی ئێران لە كاروباری ناوخۆی لوبناندا مەرجێكی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەكە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەلیكساندەر گۆرگینی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هیوادارین هەموو ئەو لایەنانەی دەسەڵاتیان هەیە لە لوبناندا واز لە لوبنان بهێنن و ڕێگا بكەنەوە بۆ ئەو سیاسییانەی لە وڵاتەكەدا هەن تاكو بتوانن بەتەواوەتی بەرپرسیارێتییەكانیان ئەنجام بدەن.

وتیشی، سەعد حەریری دوێنێ داوای لە ئێران كرد دەست وەرنەداتە كاروباری ناوخۆی لوبنان و دراوسێكانییەوە، ئێمەش پێمان وایە ئەم مەرجە گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەكە.

ڕۆژی 4ی ئەم مانگە سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە وڵاتی سعودیە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو دەستی لەكاركێشایەوە، حزبوڵڵا و ئێرانی بە دەستێوەردان لە وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *