4534535345345353

فەرماندەیەكی هێزەكانی عێراق: ناوچەیەكی فراوانمان لەسنوری داعش كۆنتڕۆڵ كردەوە

هێزەكانی عێراق شەش گوندیان لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق لەدەست داعش كۆنتڕۆڵ كردەوە.

ئاژانسی ئیسنا بڵاویكردەوە، وەلید الدلیمی فەرماندەی هێزەكانی سوپای عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، هێزەكانی عێراق توانیویانە شەش گوند لە رۆژئاوای عێراق كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.

وتیشی، پانتایی ئەو شوێنانەی كۆنتڕۆڵكراونەتەوە 230 كیلۆمەتری چوار گۆشە دەبێت لە رۆژئاوای رومادی.

دلیمی ئاشكراشیكرد، چەكدارانی داعش بەبێ ئەوەی هیچ بەرگرییەك بكەن ئەو شەش گوندەكیان بەدەستەوە داوەو بەرەو بیابانەكانی رۆژئاوای شاری راوە هەڵهاتوون.

رونیشیكردەوە، هێزەكانی عێراق بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەم ناوچانە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی داعشدابوون نزیك بوونەتەوە.

بابەتی دواتر

42521850_1822294657891642_7400355687550681088_n

ڕابەری گشتی: پێشوازی لە ئایەتوڵا محمد جواد الخالصی کەسایەتی ناوداری عیراق كرد

ڕۆزى سێ شەممە 25/9/2018ڕێزدار مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لەبارەگای تایبەتی خۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *