78787899

بەوێنە..رۆژنامەنوسێكیتر لە شەڕی دژی داعش گیانی لەدەستدا

رنا العجیلی رۆژنامەنووسی جەنگی و بەرپرسی راگەیاندنی تیپی 13ی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە سنوورەكانی نێوان عێراق و سوریا كوژرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی، لەكاتی رووداوەكە “مونتەزیر عادل”ی وێنەگری “رنا”ش بە سەختی بریندار بووە.

هێزەكانی عێراق چەند هەفتەیەكە دەستیان كردووە بە راوەدونانی چەكدارانی داعش و دەیانەوێ تا خاڵی كۆتایی لە عێراق وەدەریان بنێن.

قائیم ماوەیەك لەمەوپێش كۆنتڕۆڵ كرایەوەو هێرشەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانیتریش بەردەوامە.

151087101100632600

س.ع

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *