151091861975865700

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكات

ئەمڕۆ كۆتا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە كۆنتڕۆڵ كرایەوەو سەرۆك وەزیرانی عێراقیش پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراق كرد.

ئاژانسی سۆمەرییە نیوز بڵاویكردەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەی “راوە” لەدەست چەكدارانی داعش پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق كرد.

لە راگەیەندراوێكدا حەیدەر عەبادی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كۆنتڕۆڵكردنەوەی “راوە” لە چەند كاتژمێرێكی كەمدا نیشانەی ئەوەیە كە هێزە سەربازییەكانی عێراق توانایان لە ئاستێكی بەرزدایە.

ئەمڕۆ بەیانی شارۆچكەی راوە لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە كۆنتڕۆڵ كرایەوە و ئاڵای عێراقیان لەو شارە هەڵكرد.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *