23972394_1513532388728280_1244619242_n

پیاوی پێشبینیەكان یان هەواڵگری

ئەم هەموو “نوستراداموس″ە چییە لە ولاتی ئێمە هەمووی نوقلانەی شەڕو كوشتن و بڕین كۆتایی دونیامان بۆ پێشهات دەكەن.
نوستراداموس پیاوێكی جولەكەی ماسۆنی بەڕەگەز فەڕەنسیە،لەسالی 1503 لە فەڕەنسا لەدایك بووەو یەكێكە لە سەركردە هەواڵگریەكانی ئەوكاتی فەڕەنسا لەكاتی گۆڕانكاری و ڕوداوەكانی فەڕەنساو ناوچەكە “پێشهات ـ تنبو‌و ـ ی بە خەڵكیداوە بە پێی ڕێنمایی و بەرژەوەندیەكانی ناوەندە ماسۆنی و هەواڵگریەكان و لەوانەوە زانیاری وەرگرتووە تا خەلك قبوڵی ئەو ڕوداوانە بكات ڕوبەڕویان دەبنەوەو بە واقیعی حاڵ وەریگرن و پێشهاتەكانی نوستراداموس موقەدەس بن لەناو خەڵك، هەواڵگری سودی لەم پیاوە بینی و هەركات بیویستایە كاریك یان پڕۆژەیەك بكات سەرەتا زانیاریەكانی دەدایە نوستراداموس بۆ ئەوەی وەك ئەستێرەناس و پێشبینی كەرێك ڕویەكی ئەدەبی بۆ داڕێژێت و بە شێوەی پەیام لەناو جەماوەر بلاویكاتەوە دەزگای هەواڵگری و جەنڕاڵەكانی فەڕەنسا بەتەواوی كاریان بۆ جێبەجێ كردنی پێشهاتەكانی لەناو خەڵك دەكرد ئەگەر بیوتایە ئەمڕۆ فلان كەس دەمرێت دەبوو هەوالگری سینارێۆیەكی جوانیان ڕێكبخستایە بۆ مردنی ئەوكەسە تا قسەكانی ڕاست دەرچن و خەڵكی دو دڵ نەبن لەوەی دەیڵێت،نوسترا داموس پێیوابووە كۆتایی دونیا لە سالی3797ز.دەبێت، دواین قسەی نوستراداموس بەرلەمردنی لەساڵی 1555ز. دەڵێت : ئەوەی بیەوێ لەپاش مردنم گۆڕەكەم هەڵبكەنێ و شەراب لە كاسەی سەرمدا بخواتەوە ئەوا دەستبەجێ بەر نەفرینم دەكەوێ.
پیاوێكی فەڕەنسی كە قسەكانی نوستراداموسی پێ گاڵتەبوو ویستی ئەو سەركەشیەبكات و ڕایگەیاند ئێستا كەنوستراداموس ماوەیكی زۆرە مردووە من دەچم گۆڕەكەی هڵدەكەنم و شەرابش لەكاسەی سەریدا دەخۆمەوە باوەڕم بەقسەو پێشهاتەكانی نییە هەمووی فریودان بوون.
پیاوەكە بەدیارچاوی خەڵكەوە گۆڕەكەی هەلكەندو كەلە سەری بتۆركاوی نوستراداموس ـ ی دەرهێناو پڕشەرابی تێكردو خواردیەوە.. بێ ئاگابوو لەوەی بەڵێنەكانی نوستراداموس بەڵێنی دەزگا هەواڵگریەكانەو ئیستا لەنێوان قەڕەوڵی تفەنگی پیاوكوژەكانی دەزگای هەواڵگریدایە تا بەڵێنەكەی نوستراداموس لەدوای مردنیشی جێبەجێبكەن چوونكە ئەو بەڵێنی بەرنەفرەتكردنی دابوو، لەگەڵ خواردنەوەی یەكەم قومی شەرابەكە گوللەیەك لە شوێن و قەڕەوڵێكی نادیاری دەزگای هەوڵگری تەوێڵی پیاوەكەی هەڵگرت و دەستبەجێ كوشتی. بۆ بەیانی مانشێتی ڕۆژنامەكان باسی نەفرەتەكەی نوستراداموسیانكرد.

ن.شۆڕش كەمال

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *