23722772_2154690161424951_1066857810202433174_n

سەرهەڵدانی گروپێكی چەكداری، مەترسی بۆسەر پێشمەرگەو حەشد دروست دەكات

نەبوونی هیچ بەرپەرچدانەوەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێڕاقییەكان بۆ هێزەكەی عەرەبی سونە، لەنزیك شاخی غەرە لەناوچەی پەڵكانەی نێوان قەزاكانی خورماتوو و كفری دەنگدانەوەیەكی گەورەی دروستكردووە.

ئەو هێزەی لەو ناوچەیە كۆبۆەتەوە سەرجەم چەكدارەكانی عەرەبی سونەن‌و زۆربەشیان خەڵكی ناحیەی سلێمان بەگی سەربە قەزای خورماتون كەماوەی زیاتر لەدوو ساڵ‌و نیوە ناحیەكەیان لەداعش پاككراوەتەوە.

حەسەن محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاند، زۆربەی ئەو چەكدارانەی لەپەڵكانە كۆبونەتەوە، پاشماوەی داعش و ئەنسارولسونە و قاعیدەن‌و لەژێر ناو و ئاڵای تازەدا یەكیانگرتووە.

سەبارەت بە ناو و ناسنامەی چەكدارەكان، ناوبراو رایگەیاند، چەكدارەكان ناویان (جیش احرار السنە)یە، ئاڵاكەیان سپیەو وێنەی سەرە شێرێكی لەسەرە.

سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، چەكدارەكان سەرەتا ژمارەیان 15 بۆ 20 چەكداربووە، بەڵام ئێستا ژمارەیان زۆر زیادیكردوەو گەیشتوەتە ( 200 بۆ 300) چەكدار.

وتیشی، فەرماندەی چەكدارەكان ناوی خالد سەبوریەو خەڵكی سلێمان بەگە،‌و پێشتر قاعیدە و دواتر داعش بووە، هەروەها چەكدارەكان نزیكەی 12 كوردیشیان تێدایە.

ئاشكراشیكرد، چەكدارەكان لە گوندی پەڵكانە خێوەتیان هەڵداوەو ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیشیان لەجۆری مەرزیە پێیە، ناو بەناو بەناوچەكەشدا دەسورێنەوەو بەهۆی ئەوەی لەقۆناغی خۆ رێكخستندان، تا ئێستا هیچ چالاكیەكی سەربازیان لەدژی هیچ لایەك بەرەسمی رانەگەیاندووە، بەڵام هێزە كوردیەكان بەوردی چاودێری جم و جۆڵیان دەكەن و هێزەكانی حەشدی شەعبیش ترسیان لەو هێزە هەیە، بەتایبەت پێشتر مامەڵەی حەشد لەگەڵ خەڵكی سلێمان بەگدا خراپبووە.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *