received_1635434459811904

سەدەی بێداری و گەڕانەوەی رۆڵی ئایین

کامیل مەحمود

ئایین پێکھێنەری سەرەکی شوناسی تاک و کۆمەڵگەیە، بگرە خودی خۆی شوناسەو لەسەرەتاوە جگە لەو شوناسە ئاینییە شتێکیتر نەبووە تایبەتمەندی ھزری و سلوکی بەمرۆڤ بدات، ھەموو زانایانی سیۆسیۆلۆژیاو سایکۆلۆژیاو ئەنسرۆپۆلۆژیاو بوارەکانیتری مەعریفەی ئینسانی رۆڵ و کاریگەری ئایین لەدروستکردنی کەسایەتی مرۆڤ و شوناس و کلتووری کۆمەڵگەدا دووپات دەکەنەوەو پێشبینی قۆناغێک ناکەن ئایین لەژیانی مرۆڤایەتییدا غیاب پەیدا بکات وەک چۆن لەرابردوودا غیابی نەبووە، بەتایبەتی لەناو دنیای گلۆبال و گوندە گەردوونییەکەی عەولەمەدا ئەو حزوورەی ماوەو لەوێشدا ھەمان رۆڵ و کاریگەرییەکەی خۆی دەگێڕێت.
یەکێک لەو زانایانەی کە پێی وایە ئایین لەئاییندەی مرۆڤایەتیدا نەک ھەر رۆڵی لاواز نابێت، بەڵکو بەھێزتر دەبێت دەروونناسی فەرەنسی(جاک لاکان)ە، لاک وای دەبینێت کە سەدەی بیست و یەکەم سەردەمی ئایین دەبێت بەئیمتیاز.
ئەم بۆچوون و پێشبینیانە لەکاتێکدایە کە ھەڵسوڕاوانی ئەمڕۆی دنیای عەولەمە ھەوڵەکانیان لەسڕینەوەی بوون و کاریگەری ئاییندا چڕ کردووەتەوەو شوێنێکیان بۆ رۆڵی ئایین نەھێشتووەتەوە، بەڵام پلان و نەخشە وھەوڵەکانی سەرانی عەولەمە شتێکیترە و سروشتی ئەو مرۆڤە تەندروستەی لەغیابی ئاییندا ھەست بەنامۆیی دەکات شتێکیترە.

بابەتی دواتر

31061422_1777434028982331_3043839401370058752_n

متمانه‌ به‌ هاشوهوش دروست نابێت، شاشه‌ و شه‌قام بۆنی درۆی لێ‌ دێت

متمانه‌ به‌ هاشوهوش دروست نابێت شاشه‌ و شه‌قام بۆنی درۆی لێ‌ دێت پاش ده‌یان ئه‌زموونی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *