23718288_1509907409090778_1677990363_n

بۆچی عێراق رازی نابێت دانوستان لەگەڵ كورد بكات؟

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و داگیركردنی كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە چەندین جار حكومەتی هەرێم داوای دانوستانی لەگەڵ حكومەتی ناوەند كردووەو وڵاتانی هەرێمی‌و جیهانیش ئەم دەستپێشخەریەیان بەلاوە پەسەند بووە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق وەڵامی هەرێم ناداتەوەو ئەمڕۆ و سبەینێیان پێ دەكات، سیاسەتمەدارێكی كوردیش دەڵێت، فشاری وڵاتان بۆسەر عێراق هیچ نییەو تەنها قسەیەو نابێت چیتر كورد متمانە بە ئەمریكا بكاتەوە.

مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری كورد و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق راگەیاند، حكومەتی عێراق خۆی بەسەركەوتوو دەزانێت‌و فرسەتێكی بۆ هاتوتە پێش كە لەئێستا ئێران‌و توركیا پشتگیری دەكەن‌و لە دەرەوەش لایەنی ئەمریكی‌و وڵاتانیتر گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵكراوە، لەبەر ئەوە عێراق دەیەوێ هەرێمی كوردستان بچوك بكاتەوەو وادەكات مەرجی بەسەردا بسەپێنێ لەبەرئەوە كات دەكوژێت.

سەبارە بە پاڵپشتی وڵاتانی جیهانی بۆ هەرێمی كوردستان مەحمود عوسمان رایگەیاند، ئەوەی وڵاتان هەر قسەیەو گڵۆپی سەوزیان بۆ بەغدا هەڵكردووەو ئەو شەڕانەی پێشتر روویدا لە كەركوك هەموویان پشتگیری بەغدایان كرد.

وتیشی، ئەو وڵاتەشی دەڵێ، گفتوگۆ بكەن هەر قسەیەو شتی جددییان لێ بەدیار ناكەوێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو وڵاتانە زیاتر فشار لە كورد دەكەن وەك لە بەغدا، كوردیش ئامادەیە بۆ گفتوگۆ.

رونیشیكردەوە، كورد دەبێت ئەوە بكات كە پێشتر نەیكردووە، هەرچەندە پێموانییە لە داهاتووشدا بیكات، دەبێت خوێندنەوەیەكی ورد بكەن بۆ ئەوەی كە روویدا هەر لە ریفراندۆمەوە تا شەڕی كەركوك‌و ناوچەكانیترو ئەو دۆخەی دوای ریفراندۆم دروست بوو، بزانن چی هەڵەیە.

مەحمود عوسمان داواشی كرد،ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ هەندێ كەس كە خیانەتیان كردوووە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكەن‌و بزانن چییە، هەروەها لێپرسینەوە لە هەندێ كەس بكرێت، ئەمە یەكەم كارە كە بیكەن كە ناشیكەن.

وتیشی، دەبێت حزبەكان یەكگرتوو بن، هاوكاری یەكتر بن، چونكە هەمویان لە مەترسیدان، با دانیشن‌و كۆببنەوەو وەفدێك دروست بكەن‌و ئەگەر گفتوگۆ كرا لەگەڵ بەغدا، هەروەها هاوكار بن بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاووڵاتیان كە كێشەی بژێویان هەیە، ئەگەر ئەمە بكەن، دۆخەكە زۆر دەگۆڕێت‌و زیانی ئەو دۆخەی روویدا كەم بكەنەوە.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *