56757

پەرلەمانتارە كوردەكان زانیارییان نییە لەسەر دەستگیركردنی وەزیرە گەندەڵەكان

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەنگۆی دادگایكردنی ئەو وەزیر و بەرپرسانەی عێراق لەلایەن دادگایەكی تایبەت تەنها لە راگەیاندنەكانەوە باس دەكرێت و هیچ نوسراوێكی فەڕمیمان بەدەست نەگەیشتووە.

ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، تا ئێستا ئەو بابەتە تەنها لە راگەیاندنەكانەوە باس دەكرێت و بە كردار هیچ هەنگاوێكی كرداری لەسەر بابەتەكە نییە.

وتیشی، هیچ نوسراوێكی فەڕمیمان لەوبارەوە بەدەست نەگەیشتووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەلال زوبعی سەرۆكی لیژنەی نەزاهە بە ئاژانسی بغداد الیوم-ی راگەیاند، لە چەند رۆژی ئایندە گورزێكی توند دەوەشێندرێت لە كەسایەتی گەورە بەهۆی تێوەگلان لەگەندەڵییەوە.

وتیشی، زیاتر لە هەژدە وەزیر لە حكومەتی ئێستا و كابینەكانی پێشوودا فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەچێت و وێنەی ئەو فەرمانانەمان لایە، بێ ئەوەی ناوەكان ئاشكرا بكات.

سەبارەت بە تێوەگلانی بەرپرسە كوردەكان لە بەغدا، ئەشواق جاف ئاشكرایكرد، بەهۆی ئەوەی هیچ نوسراوێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە زانیاریمان لەسەر ئەو بەرپرسانە نییە.

 

بابەتی دواتر

f59e875d38f8a06bc1c2146ffdfbacbd_L

مامۆستا تاهیر بامۆكی لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی و كچە تاقانەكەی ڕونكردنەوەیەكی بلاچوكردەوە كەتێیدا هاتووە:” بەڕێزان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *