7686866

موشەكەكەی كۆریای باكور دەتوانێت ئەمریكا وێران بكات

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كۆریای باكور ئاشكرایكردووە، كۆتا موشەكی بالیستیكیان تاقیكردوەتەوە و دەتوانی هەموو خاكی ئەمریكا بكاتە ئامانجی خۆی.

حكومەتی كۆریای باكور بڵاویكردەوە، تاقیكردنەوەی موشەكی كۆتایی وڵات بەسەركەوتوویی كۆتایی هات و ئەم موشەكە دوای 53 خولەك لە هەڵدانی 4.475 كیلۆمەتر بەرزی و 950 كیلۆمەتر دووری رۆیشتووە و بە سەركەوتووی ئامانجەكەی جێگیر كرداوە.

ئەو وڵاتە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو موشەكە بالیستیكییەی تاقیكراوەتەوە لە جۆری هواسونگ-15 بووە.

لەلایەكیترەوە كەناڵی هەواڵی (CNN) بڵاویكردەوە، پسپۆڕان ئاشكرایان كردووە، موشەكێك لەنێوان قاڕەكاندا لەلایەن كۆریای باكورەوە تاقیكرداوەتەوە كە دەتوانێت جگە لە واشنتۆن بەڵكو زۆرێكیتر لە ویلایەتەكانیتری ئەمریكا بكاتە ئامانج.

 

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *