333

12.68%ی پشكی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق وەك خۆی ماوەتەوە

دوێنێی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ـی عێراق رەوانەی پەرلەمان كراو، پشكی هەرێمی كوردستانی تێدا زیادنەكراوەو لە 12.67% وەك خۆی ماوەتەوە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق ئاشكرایدەكات، بەپێی رەشنووسەكە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2018 ـی 12.67% دەبێت”. ئەوەش لەكاتێكدا پێشتر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی لە 17% بوو.

ماجیدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2018ـی عێراق گەیشتووەتە پەرلەمان و بڕیارە شەممەی داهاتوو لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە ئەنجام بدرێت.

وتیشی، حكومەتی عێراق بڕی لە 3.8% مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت‌و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 46 دۆلار خەمڵێندراوە.

لەماوەی رابردوودا، حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان ناڕەزایی زۆریان بەرامبەر كەمكردنەوەی پشكی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق دەربڕی.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق ناڕ‌.ایەتی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەبڕیوەو لای خۆشیەوە فازیل نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، زانیاریم هەیە كە بەشە بودجەی هەرێم وەك خۆی لێدەكرێتەوە.

 

بابەتی دواتر

f59e875d38f8a06bc1c2146ffdfbacbd_L

مامۆستا تاهیر بامۆكی لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی و كچە تاقانەكەی ڕونكردنەوەیەكی بلاچوكردەوە كەتێیدا هاتووە:” بەڕێزان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *