FB_IMG_1512058778280

ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوویەوە

باسک نێت-سلێمانی

بەسەرپەرەشتی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

FB_IMG_1512058781201

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی بەسەرپەرەشتی بەرێز شخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا، لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕابەری گشتی تیشکی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دوا گۆڕانکاری و پێشھاتەکان، پاشان ئامادەبووان لەو کۆبوونەوەیەدا باس و گفتوگۆیان دەربارەی رووداوەکانی ناوخۆی کوردستان و ناوچەکە و بارودۆخی ئێستای وڵات کرد.

FB_IMG_1512058785443

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تەئکید کرایەوە لەسەر چارەسەری خێرای کێشە و قەیرانەکانی ناوخۆ و و ئاساییکردنەوەی رەوشی ئاڵۆزی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و کۆتایی نەھامەتییەکانی خەڵک.

FB_IMG_1512058801959

ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٣٠/١١/٢٠١٧) بەسەرپەرشتی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی ئەنجام درا، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەبارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دوا گۆڕانکاری و پێشھاتەکان کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم خاڵانە کراو ھەڵوێستی بزووتنەوەی ئیسلامی دەربارەیان خرانەڕوو:

یەکەم: ئەندامانی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بەنیگەرانییەکی زۆرەوە دووپاتیان کردەوە کە کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان شکستخواردووترین کابینەی سەردەمی حوکمڕانی کوردستانەو لەسەردەمی ئەم حکومەتەدا ھەرێمی کوردستان نغرۆی دەیان قەیرانی گەورە کراوە، لەسەرووی ھەموویەوە قەیرانی نەداری و باری خراپی ژیانی خەڵک و بێ مووچەیی و نەمانی خزمەتگوزاری و راوەستانی پرۆژەکانی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات.

دووەم: لەبەردەمی حکومەتێکی بێ تواناو بێ ئیرادەدا تەنھا دوو چارەسەر ھەیە کە یان ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پێکھێنانی حکومەتێکی کاتییە، یان ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، بزووتنەوەی ئیسلامی خیاری دووەمیان بەباشتر دەزانێت بۆ ئەم قۆناغە.

سێیەم: سەرباری ھەموو نەھامەتییەکان رەوشی سیاسی و ئەمنی ئاڵۆزی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە و تائێستا پلان و بەرنامەی حکومەت ئاشکرا نییە بۆ رووبەڕووبونەوەی دۆخەکەو ھەلومەرجی گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ بەغدا، لەکۆبوونەوەکەدا زەرورەتی دەستپێکردنی گفتووگۆی خێرای نێوان ھەولێرو بەغدا دووپات کرایەوە.

چوارەم: شورای بزووتنەوەی ئیسلامی دووپاتی کردەوە کە پرسی گەندەڵی و بنەبڕکردنی دیاردەی بەھەدەردانی داھاتی وڵات تا ئێستا دروشم و بەڵێنی بەرپرسانی تێنەپەڕاندووە، بەتایبەتی پرسی مووچەخۆری نایاسایی و فەرمانبەری بندیوار کە بووەتە پاساو بەدەست بەغداوە بۆ ئەوەی گرفت بۆ مووچەو بوجەی ھەرێم دروست بکات، بۆیە چارەسەرکردنی ئەم پرسە دێرینە پێویستی قۆناغەکەیە.

پێنجەم: کۆبوونەوەکە تەئکیدی کردەوە لەسەر چارەسەری خێرای کێشەو قەیرانەکانی ناوخۆو و ئاساییکردنەوەی رەوشی ئاڵۆزی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و کۆتایی نەھامەتییەکانی خەڵک.

ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی
٣٠/١١/٢٠١۷

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *