67876868

نەسڕوڵلا: حەریری ستەمكار بیت یان ستەملێكراو بەرگری لێدەكەین

 

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی پەیامێكی حەسەن روحانی دەگەیەنێتە سەعد حەریری ئاماژە بۆ ئەوە دەكات سەعد حەریری ستەمكار بێت یان ستەملێكراو بەرگری لێدەكەین.

پێگەی (النشرە) بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەكی سیاسی لە حزبوڵڵای لوبنانەوە كۆبوونەوەی نێوان حەسەن نەسڕوڵڵا رێبەری حزبوڵڵای لوبنانی و سەعدی حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنانی نە رەتنەكردوەتەوەو پشتڕاستیشی نەكردوەتەوە، وتیشی، بابەتگەلێكی زۆر هەیە كە لە كۆبونەوەی نێوان ئەو دوو سەركردەیەدا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی حزبوڵڵا دوای گەڕانەوەی لە گەشتەكەی لە سعودیە لەگەڵ حەریری كۆبوەتەوەو پەیامێكی لە حەسەن نەسڕوڵلاوە گەیاندوەتە حەریری.

نەسڕوڵڵا لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، حزبوڵڵا رایگەیاندووە بۆ گەشەپێدانی لوبنان‌و پارێزگاری لە وڵات‌و گیانی حەریری‌و رووبەرووبونەوەی هەر ئاژاوەگێڕییەك هاوكاری حەریری دەكەین‌و لەگەڵ هەموو جیاوازیەكانمان، بەڵام هاوكار دەبین بۆ سەرخستنی وڵات لە هەر ئاژاوەگێڕییەك.

 

بابەتی دواتر

images

رێژەی باران بارین و پیشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایدەكات، پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ شەمە بەم شێوەیە دەبێت، شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *