768678678

ئەڵمانیا نزیكەی 4 هەزار دۆلار دەداتە پەنابەران

ئەڵمانیا دەیەوێت یارمەتی ئەو پەنابەرانە بدات كە مافی پەنابەرێتیان بۆ دەرنەچووەو بە حەزی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشكرایدەكات، ئەو كەسانەی دەیانەوێت تاكو 28ی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو داواكانیان پێشكەش بكەن و هەر كاتێك بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان بڕی 3570 دۆلار وەردەگرن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەو كۆچبەرانەی مافی پەنابەرێتیان بۆ دەرنەچووە‌و پێشتر بۆ ماوەی ساڵێك بەپێی پڕۆگرامی جیاواز بڕی 1200 یۆرۆی بۆ پێگەیشتووان تەرخان كراوە و 600 یۆرۆش بۆ منداڵان، ئێستا دەتوانن بۆ هەردوو پڕۆگرامەكە داوا پێشكەش بكەن.

لای خۆشییەوە، ڕۆژنامەی بیڵد ئەم سۆنتاگ بڵاویكردەوە، 8639 كۆچبەر لەنێوان مانگی دوو و مانگی دەدا بەشداریان لە پڕۆگرامی گەڕانەوەكە كردووە، هەرچەندە بەهۆی هۆكاری مرۆییەوە ناتوانرێت بیاننێرنەوە.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *