13669089_102972890147948_2420171106901598441_n

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز: نەتەوەیەكگرتوەكان هۆكاری دروستكردنی نەهامەتییەكانی جیهانە

ئەندامێكی مەكتەبی سیای بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، هیچ متمانەیەكەم بە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی نییەو بە هۆكاری نەهامەتییەكانی جیهانی دەزانم.

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە میانی بەشداریكردنی لە گفتوگۆیەكی كراوەی ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ خانمە سەركردەی پارتە سیاسییەكان رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای خانمان بێ لایەن نییە و نوێنەری هەموو لایەنەكان نییە تاكو بتوانێت ڕۆڵی یەكڕیزی نیشتمانی ئافرەت كارا بكات.

وتیشی، ئەو ئەنجومەنەش وەكو دەزگاكانیتر قۆرخ كراوە لە پێنج حزب كە هەرپێنجیان بەرپرسی سەرەكین لە تێكدانی یەكڕیزی نیشتمانی و پەرتەوازەیی.

ناوبراو لە هەژماری خۆی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هیچ متمانەیەكم بەنەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوەكانی نییە و بەهۆكاری نەهامەتیەكانی جیهانیان دەزانم.

ئاشكراشیكرد، كۆبونەوەكانی پێشتریش هیچ بەرەئەنجامێكیان نەبووە جگە لەماندوبوونی بێ هودە و كوشتنی كات.

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *