54645646

جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا: بۆ هێرشكردنە سەر عیفرین داوای مۆڵەت لە كەس ناكەین

جێگری سەرۆك وەزیری توركیا رایدەگەیەنێت، هێزە كوردیـیەكان لە عیفرینن‌و خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێـك لە دژی توركیا‌و توركیاش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان داوای مۆڵەت لە كەس ناكات.

بەكر بۆزداغ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و ئەو هێرشە سەربازییانەی توركیا لە پارێزگای ئیدلیب ئەنجامیدان، نیشانی دەدەن ئەنكەرە ڕێگە بە هیچ پەرەپێدانێـكی نوێ نادات كە بە خواستی ڕێكخراوە تێرۆرسـتیـیەكان بێت.

وتیشی، توركیا داوای مۆڵەت لە هیچ كەسێـك ناكات بۆ ڕێگەگرتن لە هەر پێشهاتێك كە هەڕەشە بێت بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی توركیا.

رونیشیكردەوە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێـكی سەربازی لە عیفرین بەندە بەو پێشهاتانەی لەوێ ڕوودەدەن.

توركیا یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) بە ڕێكخراوی تێرۆرستی ناودەبات‌و دەڵێت بەشێـكن لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *