56756757

سلێمانی: دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا شكست دەهێنێت

هەرچەندە پێشتر لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتار و دەزگا حكومییەكانەوە باس لەوەكرا، كە نەوتێكی زۆر رەوانەی سلێمانی دەكرێت لەلایەن بەغداو دەست بەدابەشكردنی دەكرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان ئەو هەوڵە شكستیهێناوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند، حكومەتی هەرێم نەوتی نییە بیداتە هاووڵاتیان، ئەوەشی لە بەغداوە دێت، بڕەكەی زۆر كەمە، بەشێویەك ئەو نەوتەی رۆژانە دێت، بڕەكەی ناگاتە 150 هەزار لیتر.

وتیشی “سلێمانی پێویستی بە 49 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە”.

سەرچاوەكە، ئاشكراشیكرد، ئەگەر بەم شێوەیە نەوتی سپی دابەش بكرێت، تاكو مانگی 11ی ساڵێكیتر دەتوانرێت دابەشكردنی نەوت لە شاری سلێمانی تەواو بكرێت.

ماوەی دوو ساڵە، نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابەشناكرێت، حكومەتی هەرێم خۆی دابینی ناكات و حكومەتی ناوەندیش بڕی پێویست نانێرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو نەوتەی لە پاڵاوتگە نێوخۆییەكانی هەرێمەوە بەرهەم دەهێندرێت لە بازاڕی رەشدا بە نرخی زۆر دەفرۆشرێت بە هاووڵاتیان.

خەڵك

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *