images

سبەینێ باران دەبارێت و هەوایەكی ساردی دەبێت

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سبەینێ‌ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (باسك نێت) نێردراوە، سبەینێ چوار شەممە، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، باران بارین دەست پێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، خێرایی با لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك 10 بۆ 30 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، مەودای بینین لە هەر سێ‌ پارێزگا 8 بۆ 9 كیلۆمەتر دەبێت.

هەروەها پلەكانی گەرما لە هەولێر 17 پلە و سلێمانی 15 پلە دەبێت، لە دهۆكیش 14 پلە دەبێت.75122017_24301292_960828807400477_316125413789636601_n

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *